کوردستانی

مەسرور بارزانی: دەستکاریکردنی مووچە بۆ خۆگونجاندن بووە لەگەڵ کەمی داهات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی:  دەستکاریکردنی مووچە بۆ خۆگونجاندن بووە لەگەڵ کەمی داهات
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت خۆشەویستانی شاری سلێمانی شایستەی ئەم پڕۆژەیە و پڕۆژەی گەورەترن، ئاماژەی بەوەشکرد دەستکاریکردنی مووچە بۆ خۆگەنجاندن بووە لەگەڵ کەمی داهات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بە بەشداریکردن لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی راگەیاند "لەسەرەتای دەستپێکی ئەم کابینەیەدا بەڵێنمان داوە گرنگی بە رێگاوبانەکانی کوردستان بدەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "خۆشەویستانی شاری سلێمانی شایستەی ئەم پڕۆژەیە و پڕۆژەی گەورەترن، هەروەها بەڵێنەکانمان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بردەسەر".

سەبارەت بەم قەیرانەی ئێستا هەیە وتی "ئەم قەیرانەی ئێستا دەگەڕێنتەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر ئابووری سەرجەم وڵاتان دانراوە".

مەسرور بارزانی وتیشی "لە چاکسازی بەردەوام دەبین و حکومەتەکەی ئێمە حکومەتێکی خزمەتگوزارییە، هەروەها سوپاسی خۆڕاگری و تێگەیشتنی هاوڵاتییان دەکەین".

لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی باسی لەوەکرد "خەمی گەورەی ئێمە دابینکردنی مووچەیە، هەروەها دەستکاریکردنی مووچە بۆ خۆگەنجاندن بووە لەگەڵ کەمی داهات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان