کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتییەک بۆ ماوەی یەک هەفتە کارەکانی رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتییەک بۆ ماوەی یەک هەفتە کارەکانی رادەگرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 12/07/2020 تاکو  رۆژی یەکشەممەی داهاتوو رێکەوتی 19/07/202 بە هیچ شێوەیەک سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەکەن چونکە بۆ ماوەی یەک هەفتە رایکردنی مامەڵەی سەرجەم هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان رادەگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی سۆران رایگەیاندووە "ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 12 / 7 / 2020 تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو رێکەوتی 19/ 7/ 2020 بە هیچ شێوەیەک سەردانی بارەگایی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەکەن, چونکە بۆ ماوەی یەک حەفتە رایکردن و ڕواندنی مامەلەی سەرجەم هاوڵاتییان لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان رادەگیرێت بەهۆی گواستنەوەی بارەگای بەرێوەبەرایەتیەکەمان بۆ باڵەخانەی (بینای) نوێی ، وەک دەرکردن و نوێکردنەوەی مۆلەت ، پشکنینی ئۆتومبێل".

ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لەو هاولاتییانە دەکەین کە کاری مامەلەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆلەت ، پشکنینی ئۆتومبێل ، تاقیکردنەوەی میکانیک ـ تورای رەمپە ، گەراج ، ناوشار ـ خولی وانەگوتنەوەی مۆلەت یان هەر مامەلەیەکی تریان لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە سەرجەم بەش و هۆبەکان هەیە لە بەیانی 12 / 7 / 2020 تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو رێکەوتی 19/ 7/ 2020 بەڕێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان رادەگیرێت بە هەموو شێوەیەک بۆیە لەماوەی دیارکراو سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان نەکەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان