کوردستانی

پەكەكە: گورزێكی توند لە سەربازانی توركیا دراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەكەكە: گورزێكی توند لە سەربازانی توركیا دراوە
مەودا میدیا-

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی هێزەكانی پاراستنی گەل ناوسراو بە هەپەگە، لە ماوەی پێنج رۆژدا هێزەكانیان توانیویانە لە هەفتانین 100 سەربازی توركیا بكوژن، لە رابردووش بەپێی راگەیەندراوەكانیان چەندین سەربازی توركیایان كوشتووە.

لە راگەیەندراوەكە هاتووە "هێزەكانی هەپەگە بە هاوكاری یەژاستار لە پێنج رۆژدا لە هەفتانین توانیویانە 100 سەربازی دەوڵەتی توركیا بكوژن".

هەروەها باس لەوەكراوە "توركیا و سەربازانیان لە مەیدانی جەنگدا چەقیون، ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە كە هێندە ئاسان نییە شەڕكردن لەگەڵ گەریلا لەو شاخ و چیایانەی كوردستان و دەرهێنانیان لە ژێر دەستیان".

لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوو، هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" چەندین راگەیەندراویان بڵاوكردووەتەوە و باسیان لە شێوازی كوشتنی سەربازانی سوپای توركیا كردووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان