کوردستانی

چوار پیاو لە لایەن ژنەكانیانەوە كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار پیاو لە لایەن ژنەكانیانەوە كوژران
مەودا میدیا-

سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ، چوار پیاو لە لایەن ژنەكانیانەوە كوژراون و دەشڵێت، نزیكەی 300 سكاڵا لە لایەن پیاوانەوە دژی ژنەكانیان تۆماركراوە.

بورهان عەلی، سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 40 پیاو خۆیان كوشتووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو ئامارەكە زیادیكردووە".

باسی لەوەشكرد "لەو ماوەیەدا چوار پیاو لە لایەن ژنەكانیانەوە بە هاوكاری كەسانی دیكە كوژراون و نزیكەی 300 سكاڵاش لە لایەن پیاوانەوە دژی ژنەكانیان تۆماركراوە بەهۆی ئەوەی توندوتیژیان بەرانبەركراوە".

وتیشی "ئەو پیاوانە كە سكاڵا تۆمار دەكەن، یان توندوتیژیان بەرانبەر كراوە، یان دەركراون، یان دەست بەسەر ماڵ و موڵكیان گیراوە  و لە ماڵ دەركراون لە لایەن ژنەكانیانەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان