کوردستانی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەك گیانی لە دەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەك گیانی لە دەستدا

مەودا میدیا-

دوای ئەوەی دوێنێ هەینی، ئاگر لە ناو ماڵەكەی كەوتەوە و بەشێك لە جەستەی سوتا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری سوتاوییەكەی گیانی لە دەستدا.

دکتۆر حسێن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی کەرکووک، دوێنێ هەینی لە كاتی تێكردنی بەنزین بۆ موەلیدەى ماڵەكەی ئاگر دەگرێت و بەشێك لە جەستەی دەسوتێت.

دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە كرا، ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەكەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
Qaiwan
Qaiwan