کوردستانی

ئێران بڕیاریدا سنورەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران بڕیاریدا سنورەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكاتەوە
مەودا میدیا-

لە چەند مەرزێكەوە كۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە هەناردەكردنی خۆراك و كەلوپەل بۆ هەرێمی كوردستان كردەوه و بڕیارە لە داهاتوودا چەند مەرزێكی تر بكرێنەوە.

رۆحوڵا لەتیفی، وتەبێژی گومرگی ئێران رایگەیاند "لە ماوەی رابردوو حەوت مەرزی سنوری ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراونەتەوە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا مەرزێكی تر بكرێتەوە".

باسی لەوەشكردووە "سنوری سۆمار رەزامەندی كردنەوەی دراوە، بەڵام تائێستا بە فەرمی نەكراوەتەوە، لە تەواوی سنورەكانیشەوە خۆراك بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت".

پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لەو سنورانە داخران، یان رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تیایاندا كەمبووەوە

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان