کوردستانی

لە سلێمانی مردن بە كۆرۆنا كەمی كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی مردن بە كۆرۆنا كەمی كردووە

مەودا میدیا-

بەپێی لێدوانێكی سەرپەرشتیاری تيمى بەخاكسپاردنی مردووانی كۆرۆنا، ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای سلێمانی تەنیا چوار هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو مردن بەهۆی كۆرۆنا كەمی كردووە.

شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای سلێمانی چوار هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە".

باسی لەوەشكردووە "پابەندبوون و خۆپارێزی هاوڵاتیان حاڵەتەكانی مردن بەهۆی كۆرۆنا كەمتر دەكاتەوە".

مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی رۆژ بە رۆژ كەمتر دەبێتەوە و بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو حاڵەتەكان لە كەمبوونەوەدان بەو پێیەی پێشتر رۆژانە لە نێوان 7 بۆ 13 حاڵەتی مردن تۆماردەكرا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان