جیهانی

ئێران سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا بەهێز دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا بەهێز دەكات
مەودا میدیا-

لە دوای رێككەوتنەكەی ئێران و سوریا كە بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری سوریاو سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران، ئێران بڕیاریدا بە پاراستنی ئاسمانی سوریا.

محەمەد باقری، سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاند "سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا بەهێز دەكەین، ئەوەش لە پێناو هاوكاری سەربازی نێوان هەردوو وڵات".

هەروەها وتی "توركیا لەسەر بەڵێنەكانی خۆی نییە بۆ چوونە دەرەوە گروپە تیرۆرستییەكان لە سوریا، چونكە لە رێككەوتنی ئەستانی ئەو بەڵێنەی دابوو، بەڵام جێبەجێی نەكردووە".

هەفتەی رابردوو، سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریای كرد و لەگەڵ وەزیری بەرگری سوریا رێككەوتنی سەربازی و ئەمنییان واژۆكرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان