ئابووری
جوتیاران ئاگادار دەكرێنەوە... پرۆسەكە تەواو دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا مانگی ئاب وەرگرتنی پرۆسەی گەنم لە جوتیاران بەردەوام دەبێت، دەشڵێت پارە لە كاتی خۆیدا دەنێردرێت.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكان و لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە و رۆژانە بەپێی ئەو بڕەی دیاریكراوە گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "دیارینەكراوە پرۆسەكە كەی كۆتایی دێت، بەڵام وەك ساڵانی رابردوو بەردەوامی دەبێت و پێشبینی دەكەین تا سەرەتای مانگی ئاب گەنم وەربگیرێت و هیچ كێشەیەكیش بۆ پارە روونادات و لەكاتی خۆیدا پارە دەنێردرێت وەك شارەكانی عیراق".
ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان نزیكەی 400 هەزار تەن گەنم لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عیراق دیاریكراوە و لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت و بۆ هەر دۆنمێك زەوی چێنراو بە گەنم بڕی 92 كیلۆ لە جوتیار وەردەگیرێت.