کوردستانی
تەندروستی سلێمانی هەواڵێكی خۆش رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا 400 هاوڵاتی دوای چاكبوونەوەیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پلازمایان بەخشیووە.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی دوای چاكبوونەوەیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پلازمایان بەخشیووە، 400 هاوڵاتی دەبن".
وتیشی "ئەو رێژەیە زۆر باشە و هیوادارین ئەوانەی لە كۆرۆنا چاكدەبنەوە تا ژیانی كەسێكی تر رزگار بكەن پلازما ببەخشن".
لە ماوەی رابردوودا تەندروستی سلێمانی پلازمای خوێنی لە چاكبووەكانی كۆرۆنا بەكارهێنا بۆ تووشبووانی كۆرۆنا كە هۆكارێكی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنایە.