جیهانی

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی: دەكرێت كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكخراوی تەندروستیی جیهانی: دەكرێت كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، بەپێی تاقیكردنەوە و ئەزموونەكان لە چەند وڵاتێك، دەكرێت ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا كۆنترۆڵ بكرێت.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری رێكخراوەكە رایگەیاند "بەپێی تاقیكردنەكان و ئەزموونەكان لە هەریەكە لە ئیسپانیاو هیندستان و ئیتاڵیا لە بارەی ڤایرۆسەكە، ئێستاش دەكرێت كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكرێت".

باسی لەوەشكردووە "تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا بەخێرایی زیاد دەكات، پێویستە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەكان بن و هەماهەنگی باش لە نێوان وڵاتان هەبێت".

پێشتر رێكخراوەكە باسی لەوەكردبوو، دەكرێت ڤایرۆسەكە بەهۆی هەواوە بگوازرێتەوە لە مەودایەكی كەمدا ئەویش بەهۆی هەناسەی تووشبووانی كۆرۆنا لە كاتی وەرگرتنی چارەسەر.
Qaiwan
Qaiwan