کوردستانی
بەنداوێکی هەرێمی کوردستان کراوە بە سەربازگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هاوڵاتییانی قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان نیگەرانن لە هەبوونی بازگەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلای بەنداوی باوەشاسوار، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت "ئەو پێشمەرگانەی لای بەنداوەکە جێگیرکراون بەشێوەیەکی کاتییە".
جەلال نوری، قایمقامی قەزای کفری بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو پێشمەرگانەی لای بەنداوی باوەشاسوار جێگیرکراون بەشێوەیەکی کاتییە و بەپێی پلانی ئەمنی پێشمەرگە چەند بنکەیەک لە دەوروبەری کفری دادەنرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "کاتێک بنکەکانی ئەوان تەواو بوو ئەو بازگانەی لەلای بەنداوی باوەشاسوارن لادەبرێن و تەنها هێزێکی کەم دەمێنێتەوە بۆ پاسەوانی بەردەوام".
لەبارەی پلانە ئەمنییەکەوە وتی "بەپێی پلانە ئەمنییەکە دەبێت چەند بازگەیەکی باش دروستبکرێت بە چواردەوری قەزای کفریدا بەمەبەستی پاراستنی ناوچەکە لە دەستی تیرۆرستانی داعش".
بەنداوی باوەشاسوار دەكەوێتە بەشی باكووری قەزای كفرییەوە، بە دووری 2,250كم ناوچەیەكی تایبەتی بۆ ئەم شارە دروست كردووە، چونكە بە دەوروبەری ئەم بەنداوە چەندین شوێنەوار و ئاسەواری دێرینی تێدایە.