جیهانی
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی لە مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپێشەوەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوایین راگەیەندراو سەبارەت بە ژمارەی تووشبووان و مردووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەریدەخە رێژەكە بەرزتر بووەتەوە و بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ژمارەی تووشبووان بۆ 12.75 ملیۆن كەس و رێژەی مردووانیش گەیشتووەتە 563869 كەس.
لە ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 210 وڵات و ناوچە بڵاوبووەتەوە دوای ئەوەی لە مانگی دیسەمبەری ساڵی 2019 لە شاری ووهانی چین وەكو پەتایەكی كوشندە دەركەوت. هەرچی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە ریزبەندی پێشەوەی لێگرتووە ئەویش بە تۆماركردنی 134659 مردوو و سێ ملیۆن و 262964 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بەرازیل لە ریزبەندی دووەم دێت ئەویش بە تۆماركردنی 71469 مردوو و یەك ملیۆن و 839850 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هیندستان ریزبەندی سێیەمی گرتووە لەڕووی تووشبوونەوە بەشێوەیەك 820916 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام پلەی شەشەمی هەیە لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین كەسیان تیادا مردووە و گەیشتووەتە 22123 مردووی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
روسیا لە پلەی چوارەمی لیستی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا دێت بەشێوەیەك 720547 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام رێژەی مردن تیایدا 11205 كەسە.
لەلایەكی ترەوە روونبووەتەوە بەریتانیا پلەی سێیەمی گرتووە لە تۆماركردنی رێژەی مردوودان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گەیشتووەتە 44798 كەس، بەڵام پلەی شەشەمی هەیە لە رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا و گەیشتووەتە 320407 تووشبوو.
ئیتالیا لە پلەی چوارەمی مردووانی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە دوای ئەوەی رایگەیاند تائێستا 34945 كەس بەهۆی كۆرۆناوە مردوون، بەڵام لە پلەی سیازدەیەمیندا دێت لە ریزی ئەو وڵاتانەی تووشی ڤایرۆسەكە بوون و گەیشتووەتە 242827 كەس.
فەڕەنسا پلەی پێنجەمی لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدا گرتووە كە زۆرترینیان تیادا مردووە و گەیشتووەتە 30004 مردوو، بەڵام ریزبەندی شازدەیەمینی گرتووە لەسەر ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا و گەیشتووەتە 205898 تووشبوو.
ئیسپانیا ریزبەندی شەشەمی لەسەر ئاستی رێژەی مردووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتووە و گەیشتووەتە 28403 مردوو، بەڵام لەسەر ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە پلەی نۆیەمدایە و رێژەكەی گەیشتووەتە 271762 تووشبوو.