تەندروستی

لە گەرمیان ژمارەیەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە گەرمیان ژمارەیەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوبەری تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند چوار تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ئەوەشی وتووە كە دوێنێ‌ 67 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

دكتۆر وریا محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند "چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا کە سێ ژن و پیاوێکن".

بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان وتیشی "دوێنێ شەممە 67 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار کراون"، هەروەك داوای خۆپارێزی زیاتریشی كردووە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
Qaiwan
Qaiwan