جیهانی

كۆپییەكی ساختەی ئینجیل لە میسر بڵاودەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆپییەكی ساختەی ئینجیل لە میسر بڵاودەبێتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

كەنیسەی قیبتییە ئەرسەدۆكسییەكان لە میسر، هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی كۆپییەكی ئینجیل ، ئاماژە بەوەشدەكات ئەو ئینجیلە ساختەیە و بە خۆڕایی بەسەر شوێنكەوتووانی كەنیسەدا دابەشكراوە و بەشێوەیەكی تەواوەتیش دژ بە باوەڕی مەسیحیەكانە.

بەپێی هەواڵێكی تۆڕی بی بی سی، قەشە پۆڵس حەلیم، وتەبێژ بەناوی كەنیسەی ئەرسەدۆكسییەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە" كەنیسە ئەوەی لەو ئینجیلەدا هاتووە رەتیدەكاتەوە و هەر پەرتووكێكی دیكەش كە دەستكاری كرابێت رەتدەكاتەوە  و هەوڵێكە بۆ بەلاڕێدا بردنی ئایینی مەسیحییەت و ئینجیلەكەی".

وتەبێژەكەی كەنیسەی ئەرسەدۆكسی لە میسر، تەئكید دەكاتەوە دژی ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە و داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی لە پشت ئەنجامدانی ئەو ساختەكارییەوە بوون ئەنجام بدات، چونكە هەوڵیان داوە سوكایەتی بە بیروباوەڕی خەڵك و پەرتووكێكی پیرۆز بكەن".

ئەو پەرتووكەی بڵاوكراوەتەوە، ناونیشانی" مانای راستەقینەی ئینجیلی مەسیحە" بووەتە جێی مشتومڕێكی زۆر لەنێو مەسیحییە قیبتییەكان دا لە میسر.

Qaiwan
Qaiwan