جیهانی

ئێران.. رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران.. رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایدەگەیەنێت دۆخی ته‌ندروستی 3359 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناجێگیرە و ژیانیان لە مەترسیدایە، ئاماژەی بەوەشکرد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رِایگه‌یاند: دۆخی ته‌ندروستی 3359 تووشبووی كۆرنا له‌ مه‌ترسیدایه‌.

د. سیما سادات لاری، وته‌بێژی ته‌ندروستی ئێران بە رۆژنامەنووسانی رایگه‌یاند "له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 186 كه‌سی دیكه‌ له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 194 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هەروەها تا ئێستا كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووەته‌ 12 هه‌زار و 829 کەس".

سەبارەت بەرێژەی چاکبووەوانی کۆرۆنا لەو وڵاتە وتی "257 هه‌زار و 303 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون كه‌ 219 هه‌زار و 993 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان