کوردستانی
هاوڵاتییەکی کورد داهێنانێکی گرنگ دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هاوڵاتییەکی دانیشتووی قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەڵدەستێت بە دروستکردنی ئامێرێکی پاکژکەرەوە "تعقیم" کە لە توانایدا هەیە لە کاتژمێرێکدا 1200 کەس پاکژبکاتەوە، لە ئێستادا ئەو ئامێرە لە ناوبازاڕی قەزاکە دانراوە.
عەلی سدیق، دانیشتووی گوندی تەپەڕەشی سەر بە قەزای سەیدسادق کە هەستاوە بە دروستکردنی ئەو ئامێرە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ئامێرە لە توانای پاکژکردنەوەیەکی (تعقیم) خێرای هەیە لە کاتژمێرێکدا دەتوانێت زیاتر لە 1200 کەس پاکژبکاتەوە، کە لەریگەی 12 چاوەوە دەرمان دەڕشێنێت بە هەموو جەستەی ئەو کەسەدا".
ئەوەشی خستەڕوو "حکومەت ئەو پێداویستیانەی بۆ دابینکردووم کە لە دروستکردنی ئامێرەکەدا بەکارم هێناوە و توانیم لەماوەی 10 رۆژدا دروستی بکەم".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر حکومەت هاوکاریم بکات دەتوانم لە رۆژێکدا چەند ئامێرێک دروستبکەم، هەروەها پێویستم بە چەند کەسێک دەبێت هاوکارمبێت لە دروستکردنی ئامێرەکە".