تەندروستی

چوار رێگا بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار رێگا بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش
مەودا میدیا_

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەكێك  لەو رێگانەی مرۆڤەکان دەیگرنەبەر بەهێزکردنی بەرگريی لەشە، پسپۆڕە تەندروستییەکان بە رێگایەکی ئاسانى دەبینن دوور لە پزیشکەکان دەتوانیت بەرگريی لەشت بۆ ئەو ڤایرۆشە بەهێز بکەیت.

هەموو کەسێک سیستمێکى بەرگريى ئاسایی لە لەشیدا هەیە, کە هاوشێوەى هێزێکى رێکخراو ئامادەکراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەر تەنێکى نامۆ کە دێتە لەش جا بەکتریا بێـت یان ڤایرۆس.

ئایا بەهێزبوونى بەرگريى لەش رێگرە لە تووشبوون بە کۆرۆنا؟

بەهێزبوونى بەرگرى لەش بە واتاى رێگرى نایەت لە تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بەڵام دەتوانێت لە دواى تووشبوون بە کۆرۆنا و بەهەر ڤایرۆس و بەکتریایەک کاریگەريیە نەرێنیيەکانى لەسەر لەش کەم بکاتەوە و بتوانێت لەش زاڵ بێـت بەسەریدا.

بە چوار ڕێگاى ئاسان بەرگرى لەشت بەهێز بکە:
یەکەم:
خەوتن بەشێوەى پێویست، بەپێیى لێکۆڵنەوە پزیشکیيەکان خەوتنى شەوانە کە لە (6 بۆ 8) کاتژمێر نەبێت, کار دەکاتە سەر بەهێزبوونى بەرگريى لەش و بەپێچەوانەوە خەوى کەم دەبێـتە هۆى لاوازبوونى بەرگريى لەش و لە هەمان کاتدا کەم خەوى  کار دەکاتە سەر بارودۆخى دەروونى و مێشکیش.

دووم: سەرچاوەى کانزا و ڤیتامینەکانى وەک ڤیتامین C - ڤیتامین D - زینک - ڤیتامین E.

سێیەم: سیستەمى خۆراکى تەندروست، سیستەمى خۆراکى تەندروست راستەوخۆ کاردەکاتە سەر بەهێزبوونى بەرگريى لەش وەک خواردنى سەوزە و میوەکان.
 سەوزە و میوەکان بەهۆى بوونى کانزا و ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسانەکان سەرچاوەى گرنگى بەرگريى لەشن لەوانەش (ترێ -پرتەقاڵ -کێوى -سێو -فراولە -ئەنەناس -قۆخ -قەیسى -تەماتە -برۆکلى -پەتاتە -سپێناخ -گوێز -بیبەر).

دوورکەتنەوەى لە خواردنى شەکر و شیرینى، شیرینى تەنيا زیان ناگەیەنێت بە دانەکان, بەڵکو جگە لە زیادکردنى کێشى لەش زیان بە چەند ئەندامێکى لەش دەگەیەنێت وەک ماندووکردنى جگەر و لاوزکردنى لە ئەنجامدانى ئەرکى خۆى, بەمەش بەرگريى لەش لاواز دەکات، بۆ دەستکەوتنى سەرچاوەى شەکرى سرووشتى دەتوانیت سوود لە خواردنى ئەو میوانە وەربگریت کە شەکر لە پێکهاتەکانیاندا هەیە.

چوارەم: چەند کردارێکى دیکە وەک:

- وەرزشکردنى رۆژانە بۆ ماوەى نیو کاتژمێر یان بەپێ رۆيشتن.
- دوورکەوتەوە لە پەستانى دەروونى و سەرچاوەکانى.
- جێبەجێ کردنى ئەو کردارانەى کە لە قەلەقى و دڵەراوکێ دوورت دەخاتەوە وەک یۆگا.
- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانى دەرمانى دژە هەوکردنەکان.
- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەى کهول و جگەرەکێشان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە