کوردستانی
بڕیاری نوێ بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانەی قەیرانەکانی کەرکوک بڕیاریدا پەیڕەوی نیمچە قەدەغەی هاتوچۆ بكات و تەواوی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكانیش بەردەوام دەمامك و دەستكێش بەكاربهێنن.
بەپێی بڕیارێكی شانەی قەیرانەكان "قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر 7ی ئێوارە تاکوو 5 ی بەیانی دەبێت، هاوڵاتی و هێزە ئەمنییەکان و تەواوی چین و توێژەکان دەبێت رێنماییە خۆپارێزییەکان جێبەجێ بکەن و دەست کێش و دەمامک بەکاربهێنن".
هەروەها دەوامی رۆژانەی فەرمانگەکان لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا وەکو 1ی دوای نیوەرۆ دەبێت، رۆژانی پێنجشەممە و جومعە و شەممە قەدەغەی گشتی هاتوچۆ پەیرەو دەکرێت و پشووی فەرمی دەبێت".
باس لەوەشكراوە "دەروازەکانی کەرکوک بە داخراوی دەمێننەوە".