کوردستانی
كێشە بۆ هاتوچۆی دانیشتوانی گوندی ژاڵە دروست بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمپانیای دروستكەری گەنجینەكانی تایبەت بە خۆراك و كەلوپەل لە ناوچەی ژاڵەی سەرو لە سلێمانی بەهۆی دروستكردنی شەقامێكەوە كێشە بۆ دانیشتوانی گوندی ژاڵە دروستكردووە و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بەدواداچوون بۆ كێشەكە دەكات.
بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو كۆمپانیایە هەستاوە بە دروستكردنی شەقامێك كە راستەوخۆ بۆ ناو گەنجینەكان دەچێت، بەڵام شەقامەكە زۆر قوڵكراوە و گرفتی هاتوچۆی بۆ دانیشتوانی ژاڵە دروستكردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "شەقامەكە هێندە قوڵكراوە، هاوڵاتیان ناتوانن هاتوچۆی پێدان بكەن، لەكاتێكدا هەر ئەو شەقامەی كە دروستدەكرێت شوێنی هاتوچۆی دانیشتوانی زیاتر لە 80 ماڵی ژاڵەیەو ئەوەش گرفتە".
وتیشی "سەردانی شوێنەكەمان كردووە و لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەداین، شەقامەكە 30 مەترییە و تایبەت بەو گەنجینانەی ژوری بازرگانی كە بۆ خۆراك و كەلوپەل دروست دەكرێن".