کوردستانی
سبەی دەرمانە گرنگەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سبەی دووشەممە، دەرمانە رووسیەكە كە تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراقەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان و دابەش دەكرێت بەسەر شارەكان و بنكە و نەخۆشخانەكان، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەو دەرمانە كاریگەری نەخۆشانی كۆرۆنا دەبێت و حاڵەتەكانی مردن كەمدەكاتەوە.
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە مەودا میدیای رایگەیاند "بڕیارە سبەی دووشەممە، پشكی هەرێمی كوردستان لە دەرمانە رووسیەكە كە لە لایەن رووسیاوە بەرهەمهێنراوە بگاتە هەرێمی كوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "دەرمانەكە كاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر تووشبووانی كۆرۆناو بەخێرایی چاكیان دەكاتەوە و رێژەی مردن كەم دەكاتەوە و دۆخی تووشبووانی كۆرۆناش بەخێرایی باش دەكات".
وتیشی "دەرمانەكە لەژێر چاودێر پزیشك دەدرێت بە تووشبووانی كۆرۆنا و نادرێت بە هەموو تووشبووەكان، هەر كە دەرمانەكە گەیشتە هەرێمی كوردستان راستەوخۆ دابەش دەكرێت بەسەر شارەكان و نەخۆشخانەكان و رێژەیەكی زۆر باش بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە".