تەندروستی

ئەو کاتانەی تیشکی خۆر زیانبەخشە بۆ چاو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کاتانەی تیشکی خۆر زیانبەخشە بۆ چاو
مەودا میدیا-

د. ماکۆک محەمەد، پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو باس لەو کەسانە دەکات چاویان ئازاری هەیە بە چوونە بەر تیشکی خۆر و دەڵیت لە هەندێ کات و شوێن ئەگەری هەیە تیشکی خۆر زیان بە چاو بگەیەنێت.

لەم کات و شوێنانەدا ئەگەری هەیە تیشکی خۆر زیان بە چاو بگەیەنێت:
یەکەم: ئەو کەسانەدا پێستیان ناسک و تەنکە و رەنگی چاویان کاڵ و شینە.
دووەم: لە شوێنی فراواندا وەکو بیابان و دەریاکان، چونکە تیشکدانەوە زۆرترە لەو شوێنانەدا.
سێیەم: هەندێک وڵات و ناوچە کاریگەری تیشکی سەروو وەنەوشەیی تێیاندا زۆرترە وەکو ناوچەکانی نزیکی هێڵی کەمەرەیی زەوی.
چوارەم: هەتا شوێنەکە بەرزتر بێت کاریگەری تیشکی خۆر زۆرتر دەبێت.
پێنجەم: هەتا کاتی مانەوە لە دەرەوە زۆرتر بێت کاریگەری تیشکی سەروو وەنەوشەیی زۆرتر دەبێت لە سەر چاو.
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە