کوردستانی

مەحما خەلیل: گەڕاندنەوەی ئێزیدییەکان بۆ شەنگال زیادیکردووە زیاتریش دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەحما خەلیل: گەڕاندنەوەی ئێزیدییەکان بۆ شەنگال زیادیکردووە زیاتریش دەبێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

قایمقامی قەزای شنگال رایگەیاند گەڕاندنەوەی ئێزیدییەکان بۆ سەر زێدی باوباپیرانیان بەردەوامە و باس لەوەشدەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری ئێزیدییەکان دەکات بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ قەزاکەیان.

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال سەبارەت بە گەڕاندنەوەی شەنگالییەکان بۆ زێدی باوباپیرانیان بە مەودا میدیای وت "گەڕاندنەوەی ئێزیدییەکان بۆ سەر زێدی باوباپیرانیان بەردەوامە و ئەو رێژەیەی لە ئێستادا هەیە زیاتر دەبێت".

قایمقامی قەزای شنگال سەبارەت بە کارئاسانی  بۆ گەڕانەوەی شنگالییەکان بۆ قەزاکەیان وتیشی "حکومەتی هەریمی کوردستان هاوکار و یارمەتی ئێزیدییەکان دەکات بۆ ئەوەی بێنەوەی بۆ سەر خاکی خۆیان، بەڵام حکومەتی ناوەند یارمەتی دەر نییە کە لە ئەساسدا کاری ئەوانە" و باسی لەوەشکرد "گەڕاندنەوەی ئێزیدییەکان بە زۆر نییە و ئارەزومەندانەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دۆخی ئەمنی قەزاکەیان باش نییە هێشتا مەترسی داعش هەیە داواکارین لە حکومەتی عیراقی زیاتر یارمەتی دەری قەزای شنگال بێت و ناوچەکەمان بپاریزێت".

 رێکخراوی تیرۆریستی داعش له‌ 3ی ئابی ساڵی 2014 هێرشیان کردە سه‌ر شهنگال و هه‌زاران ژن و منداڵی ئێزدیان رفاند و چه‌ندین پیاویشیان لێ كوشتن، ژمارەیەکی زۆریشیان لەکاتی هێرشەکاندا ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشت و ئاوارەبوون بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان.

لەبارەی ژمارەی ئەو ئێزیدیانەی گەرێندراونەتەوە بۆ شنگال ئیوان فایەق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقبە بە میدیا عیراقیەکان  وتوە "ئاوارەکان لە ژمارەیەک کەمپی پارێزگای دهۆکدا دەمانەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان 5 هەزار و 700 ئاوارە گەڕێندرانەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە شنگال".
ک. ر
Qaiwan
Qaiwan