عیراقی

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق سكاڵا دژی ئه‌مریكا تۆمارده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق سكاڵا دژی ئه‌مریكا تۆمارده‌كات
مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بڕیاریدا سكاڵا دژی ئه‌مریكا تۆماربكات و بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌شی له‌به‌غدا كرد به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی عیراق به‌ ئه‌مریكا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عیراق و كوشتنی سه‌ركرده‌سه‌ربازییه‌كانی عیراق سكاڵا له‌دژی ئه‌مریكا تۆمارده‌كات له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بانگهێشتی ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكای له‌ عیراق كردوو نامه‌ی نه‌ڕه‌زاییی وڵاته‌كه‌ی راده‌ستی باڵیۆزی ئه‌مریكا كردووه‌ به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس و ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا كردوویه‌تییه‌ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عیراق.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان