کوردستانی
مامۆستایەك بەهۆی وتنەوەی وانەی كوردی بە منداڵان لەلایەن ئێرانەوە سزا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوێنێ لقی سنەی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردیدا سەپاند.
بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای دەسەڵاتی ئێران، ئەو 10 ساڵ زیندانیەی بەسەر مامۆستایەکی زمانی کوردیدا سەپاندووە، پاساوی “پێکهێنانی گروپ و دەستە بە ئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی” بۆ هێناوەتەوە.
بەپیی هەواڵەکە، ئەم سزایەی بۆ زارا محەمەدی بڕاوەتەوە، لە کاتێکدایە کە ئەم مامۆستایە جگە لە چالاکیی مەدەنی و فێرکاری زمانی کوردی بە منداڵان هیچ چەشنە چالاکییەکی دیکەی نەبووە و دامەزراوە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی ئێران بۆ ئەو تۆمەتەی خستوویانەتە پاڵ، هیچ بەڵگەیەکیان نیشان نەداوە.
جێگای ئاماژەیە، زارا محەمەدی، کە تەمەنی 29 ساڵە و چالاکوانێکی مەدەنیی و مامۆستای زمانی کوردییە، هاوکات ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی نۆژین بووە، رۆژی 23ی مانگی 5ی ساڵی 2019، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی دەسەڵاتی ئێرانەوە لە ماڵی باوکی دەستگیرکرابوو.

بیروڕا