کوردستانی

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی پله‌ باڵای عیراقی کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی پله‌ باڵای عیراقی  کوژرا
مەودا میدیا-

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ عیراق کوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی پله‌ باڵای عیراقی راگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارییدا لە باکووری بەغدا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق رایگەیاند "له‌ هێرشێكی تیرۆریستیدا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی بن سینای سه‌ر به‌ قه‌زای تارمییه‌ی باكووری به‌غدا عه‌مید روكن عه‌لی حه‌مید غێدان، فه‌رمانده‌ی لیوای 59ی سوپای عێراقی كوژرا".

 شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق  ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەر لەو هێرشە تیرۆرستییەدا   4 سه‌ربازی دیکەش برینداربوون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان