جیهانی

یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانیان له‌ عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانیان له‌ عیراق
مه‌ودا میدیا-

له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا ده‌رباره‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئه‌وان له‌وه‌تی له‌عیراقن پشتیوانییان له‌سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته‌كردووه‌و وتیشی:خه‌ڵكی عیراق ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكا له‌وڵاته‌كه‌یاندابێت.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئاژانسی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی رایگه‌یاند:"ئه‌وان له‌وه‌تی له‌عیراقن تیرۆرستانیان تێك شكاندووه‌و سه‌روه‌ری عیراقیان پاراستووه‌.

ده‌رباره‌ی وته‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق كه‌وتبووی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه‌ كۆتایی به‌هه‌بوونی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عیراق بێت، پۆمپیۆ وتی:سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ له‌ژێر گوشاری ئه‌و هێزانه‌دایه‌ ئێران سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات و  خه‌ڵكی عیراق له‌گه‌ڵ بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكان له‌وڵاته‌كه‌یان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان