عیراقی
سێ مووچەی فەرمانبەران دابينكراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، سێ مووچەی داهاتووی فەرمانبەرانی عێراق دابینكراوەو هیچ گرفتێكی تێدا نییە و دواناكەوێت.
محەمەد ساحیب، ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند "حكومەتی عیراق سێ مووچەی داهاتووی فەرمانبەرانی دابینكردووە و گرفت دروست نابێت بۆ مووچەكانیان".
باسی لەوەشكردووە "چونكە لە ماوەی رابردوو یاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەكی دەنگی لەسەردرا لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران، بۆیە دڵنیایی دەدەین كە سێ مووچەی داهاتوو بەبێ گرفت لە كاتی خۆی دابەش دەكرێت".
ئەوەش لە كاتێكدایە تا ئێستا هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی دووی ئەمساڵی بە بڕینەوە دابەشكرد و تا ئێستاش دیارنییە كەی مووچەی مانگی سێ دابەش دەكرێت و شێوازەكەی چۆن دەبێت.
ه،ع