جیهانی
ئێران هەڕەشەی توند لە ترەمپ دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆكاری كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران دەڵێت، سزای قورس بۆ بكەرانی ئەو كارە تیرۆرستییە بەڕێوەیە، كە مەبەست لێی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە.
عەلی شەمخانە، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند "ترەمپ دەڵێت سوپای ئەمەریکا بە فەرمانی راستەوخۆی ئەو، هەر یەكە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس تیرۆركراون و كوژراون".
باسی لەوەشكردووە "هەر یەكە لە ئێران و عیراق، تۆڵەی قورسی سولەیمانی و موهەندیس دەكەنەوە، تا وەكو بكەرانی ئەو كارە تیرۆرستییە سزا نەدەن ئارام ناگرن".
سەرەتای مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ، لە بۆردومانێكی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئەمەریكا لە بەغدای پایتەختی عیراق، هەر یەكە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژران.
ه،ع