عیراقی
تەندروستی هۆكاری كەمی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكان ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند لە هەوڵدان بۆ دابینكردنی رێژەی ئۆكسجینی پزیشكیی پێویست بۆ نەخۆشخانەكان و ئەوەش دەڵێت بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری و بەكارهێنانی زیاترەوە كەمبووەتەوە.
حازم جومەیلی، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی عیراق بە راگەیاندنەكانی وت "وەزارەتی تەندروستی سەرقاڵی پەیوەندیكردنە لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و كارگە ئەهلییەكان بە مەبەستی ئۆكسجینی پزیشكی"، جەختیش لەوە دەكاتەوە "وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرە پزیشكییەكان".
بریكاری وەزارەتی تەندروستیی عیراق هۆكاری كەمبوونی ئۆكسجینی پێویستی بۆ "زۆربوونی خواست لەسەر بەكارهێنان و كەمی توانای بەرهەمهێنانی كارگە ناوخۆییەكانی عیراق" گەڕاندەوە.
خ.غ