عیراقی
رێككەوتن لەبارەى دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن نەكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی لیژنەی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی پێشەوەخت لە عیراق، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنەی یاسا كۆبوونەتەوە بەڵام نەگەیشتوینەتە كۆتایی لە بارەی كاتی دیاریكردنی هەڵبژاردن.
رێبوار هادی، سەرۆكی لیژنەی یاسا بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ پرسی هەڵبژاردنەكانی عیراق، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك فراكسیۆنەكان و لیژنەی یاسا كۆبوونەوەیەك كراوە بۆ ئەوەی لەسەر یاسا هەڵبژاردنەكان كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشتر دەنگی لەسەردراوە و لەسەر بنكەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگاكان كە تا ئێستا رێكنەكەوتوین گفتوگۆ بكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بنكەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگاكان دەبێت لە لیژنەی یاسا رێكبخرێتەوە و دواتر لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت، ئێمە داوامان كردووە ئەو بنكانەی هەڵبژاردن لە پارێزگاكان پێویستە بە رێككەتنی فراكسیۆنەكان بێت".
وتیشی "پێویستە پێش دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنەكان بگەینە ئەو رێككەوتنەی كە ئەو بنكانەی هەڵبژاردن لە پارێزگاكان دەكرێنەوە بە رەزامەندی هەموولایەك بێت، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ رۆژێك پێشنیار نەكراوە بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق و لە داهاتووش ئەو كۆبوونەوەیە بەردەوام دەبێت".
ه،ع