ئابووری
بۆچی نرخی نەوت بەرزنابێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەكشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەنەوەی تۆماركرد، دوای ئەوەی چەند رۆژێك لەسەر یەك نرخەكەی دابەزینی تۆماركرد، شارەزایەكیش باس لە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەكات.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێن بە 43 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریكیش بۆ 41 دۆلار و 34 سەنت بەرزبوووەتەوە، ئەو بەرزبوونەوەیە لە كاتێكدایە ماوەی سێ رۆژە نرخی نەوت بەردەوام لە دابەزیندایە.
هەروەها، كۆتایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەرزبوونەوەی تۆماركرد كاتێك بۆ سەرو 45 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە كاتی بوو، دواتر نرخەكەی بۆ 42 دۆلار دابەزی.
نەوزاد شێخ كامیل، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە دڵنیاییەوە كۆنترۆڵ نەكردن و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان و بە تایبەت وڵاتە زلهێزەكان، هۆكاری بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەكاندا".
ئەوەشی خستەڕوو "هەركات وڵاتەكان باس لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشیە بكەن و لە راگەیاندنەكان باس بكرێت و گرنگی پێ بدرێت، نرخی نەوت كەمێك بەرزدەبێتەوە و دواتر بە هەمان شێوە دادەبەزێت".
وتیشی "بە دۆزینەوەی چارەسەری یەكجارەكەی ڤایرۆسەكە و كۆنترۆڵكردنی وا دەكات نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار بكات".
ه،ع