جیهانی
لەسەردەمی حوكمی ئەردۆغان 721 رۆژنامەنوس لە توركیا دەستگیركراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا لە پارتی گەلی كۆماری ، لە راپۆرتێكی تایبەتدا دۆخی رۆژنامەنوسان و ئازادی رۆژنامەوانی لەسەردەمی دەسەڵاتی ئاكپارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشكرا دەكات.
راپۆرتەكە ئاشكرایكردووە"721 رۆژنامەنوس لەنێوان ساڵانی 2002 بۆ 2019 لەو وڵاتە بە تۆمەتی جیاواز زیندانیكراون، تا ئێستاش 93 رۆژنامەنوسیان لە زینداندان، ئەمە جگە لە قەدەغەی گەشت و رێگری لە بڵاوكردنەوەی بابەت و راگرتنی بەرنامە و كاری رۆژنامەوانی و غەرامەی سەرپێچی بۆ 158 دەزگای میدیایی و پێگەی ئەلیكترۆنی".
سەزگین تانریكۆلۆ، كە سەر بە پارتی گەلی كۆمارییە و پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵە، دەشڵێت" تا ئێستا 415 دۆمەین لە توركیا لەكارخراون، 140 لینك راگیراون، 42 هەزار جریوەی فەیسبوك سڕدراونەتەە، 12 هەزار و 450 چەناڵی یوتیوب راگیراون، حەوت هەزار و 200 هەژماری تویتەر داخراون، شەش هەزار و 500 هەژماری فەیسبوكیش بە هەمانشێوە لەكارخراون".
"تەنها لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، وەك ئەو پەرلەمانتارەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا باسی دەكات، 19 رۆژنامەنوس و نوسەر، بە چەند تۆمەتێكی جیاواز بۆ ماوەیەك زیندانیكراون".
جێی ئاماژەیە،" رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور، توركیای لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی كە ئازادی رۆژنامەوانی پێشێل دەكەن، لە كۆی 180 وڵات خستووەتە ریزبەندی 154 هەمین وڵاتەوە".
سەزگین لەوبارەیەوە دەڵێت" هەزاران رۆژنامەنوس كە بیرورایان لەگەڵ پارتی دادوگەشەپێدان نەگونجاوە لە كارەكانیان دەركراون".
س.ج