عیراقی

گەشتكردن بۆ ئێران دەستی پێكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتكردن بۆ ئێران دەستی پێكردەوە
مەودا میدیا-

بەرپرسی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێران رێگەپێدانی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی دەستپێكردووەتەوە  و رێگە دەدات چوار چین لە هاوڵاتییان سەردانی وڵاتەكەی بكەن.

عەتا ئەنوەر، بەرپرسی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران دەستی پێكردووەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن لە مەرزەكانەوە بچنە وڵاتی ئێرانەوە، بەڵام مەرج دانراوە بۆ ئەوانەی دەچن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێران رێگەپێدان تەنیا بۆ چوار چین دەكات كە بچنە وڵاتەكەیانەوە، ئەوانیش دەبێت رێنماییەكان جێبەجێ بكەن و ئەو داواكارییانەی لێیان داوا دەكرێت لە مەرزەكانەوە جێبەجێی  بكەن، ئەوكات دەتوانن بچنە ناو خاكی ئێران".

وتیشی "ئەوانەی نەخۆشن، ئەوانەی خوێندكاران و لە ئێران دەخوێنن، هەروەها ئەوانەی خێزانی ئێرانییان هەیە، لەگەڵ ئەوانەی ئیقامەی وڵاتی ئێرانیان هەیە، ئەو چوار چینە دەتوانن سەردانی ئێران بكەن، بەڵام مەرج ئەوەیە پشكنینی پزیشكی نوێیان پێ بێت كە هەڵگری ڤایرۆسەكە نین و تەندروستییان باشە".

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، تەواوی گەشتەكانی زەمینی و ئاسمانی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەوە راگیراون و هیچكام لە هاوڵاتیانی ئەو دوو وڵاتە ناتوانن سەردانی یەكتری بكەن.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان