کوردستانی

هۆكاری نەگەڕانەوەی رووفاتەكانی سەماوە ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری نەگەڕانەوەی رووفاتەكانی سەماوە ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كاری پشكنینی رووفاتەكانی سەماوە لە بەغدا كۆتایی هاتووە و بەهۆی ئەو دۆخەوە كە نەخۆشی هەیە دواكەوتوون بنێردرێنەوە بۆ هەرێم.

سیروان جەلال، سەرپەرشتیاری گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە وەزارەتی شەهیدان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی ساڵی رابردوو كە رووفاتەكانی گۆڕە بە كۆمەڵەكەی سەماوە كە ژمارەیان 171 رووفات بوو، دەرهێنران لە یەكێك لە گۆڕە بە كۆمەڵە دۆزراوەكان، رەوانەی بەغدا كران بۆ پشكنین".

ئەوەشی خستەڕوو "كاری پشكنین و دی ئێن ئەی بۆ رووفاتەكان كراوە و تەنیا ماوەتەوە سەر ئەوەی بگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخەكە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاتی گەڕانەوەیان راگیراوە و دیاریش نییە كەی دەگەڕێندرێنەوە".

وتیشی "تەنیا پشكنین بۆ ئێسكی ئەو رووفاتانە كراوە، نازانرێت خەڵكی چی ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان، پێشتر بڕیاربوو بۆ یادی ئەنفال كە 14ی نیسان دەكات، بگەڕێندرێنەوە، بەڵام دۆخەكە نەخوازراووبوو، ئێستا چاوەڕێی  ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە دەكەین بۆ گەڕانەوەی رووفاتەكان".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان