کوردستانی
مەودا میدیا ئەنجامدەری تەقینەوەكانی سەرێكانی ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، تەقینەوەیەك لە شاری سەرێكانی لە رۆژئاوای كوردستان روویداوە و ئەندامێكی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایدەگەیەنێت، چەتەكانی سەر بە توركیا بۆ پارە و ماڵ لە ناو خۆیاندا ئەو تەقینەوانە دەكەن.
فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "تەقینەوەكەی ئەمڕۆ كە لە سەرێكانی لە رۆژئاوای كوردستان روویدا، چەتەكانی سەر بە دەوڵەتی توركیان لە ناو خۆیاندا نا تەبان و كێشەیان هەیە و لەسەر ماڵ و موڵك لە یەكتری دەكوژن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆش بەهۆی رێكنەكەوتنیان لەسەر ماڵ و موڵك و پارە و شتی تر و ئەو دزییانەی كە ئەنجامی دەدەن و دەستی بەسەر دەگرن، لە ناوخۆیاندا گروپێكیان تەقینەوەی ئەنجامدا لە ناو گروپێكی تریان و بەهۆیەوە ژمارەیەكیان لێ كوژراون".
وتیشی "لە رابردووش چەندینجار ئەو گروپانە لە ناوخۆی خۆیان شەڕیان كردووە و لە یەكتریان كوشتووە، ئەوانە گروپی چەتەن و لەبەر كارە چەتەیەكانیان رێك ناكەون و بەردەوام لە سەنگەردان دژی یەكتری".
ه،ع