عیراقی

ناتۆ كاره‌كانی له‌عیراق راده‌گرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناتۆ كاره‌كانی له‌عیراق راده‌گرێت
مه‌ودا میدیا-

سكرتێری گشتی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به‌ ناتۆ رایگه‌یاند: ئه‌ركی مه‌شق پێكردنی سه‌ربازانی عیراقی راده‌گرین.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ كۆبوونه‌وه‌، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ینس ستۆلتنبرگ له‌ كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: له‌م قۆناغه‌دا راهێنانه‌كانمان هه‌ڵپه‌سارد.

سكرتێری ناتۆ وتیشی: ئه‌گه‌ر بارودۆخی عیراق ئاسایی بوویه‌وه‌ درێژه‌ به‌راهێنانه‌كانمان ده‌ده‌ین.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پرۆژه‌ بڕیارێكی ده‌ركرد به‌مه‌به‌ستی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عیراق، دوای ئه‌و بڕیاره‌ش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بڕیاریدا ئه‌ركه‌كانیان له‌عیراق و سوریا بوه‌ستێنن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان