عیراقی

لە عیراق و هەرێمی كوردستان دوو هەزار و 459 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراق و هەرێمی كوردستان دوو هەزار و 459 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق، تووشبوونی دوو هەزارو  459 هاوڵاتی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق و هەرێمی كوردستان راگەیاند و هەزار و 900 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق پشكنین بۆ 17 هەزار و 511 كەس كراوە و دەركەوتووە دوو هەزار و 459 كەس تووشبوون و هەر لەو ماوەیەشدا هەزار و 900 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە".

لە بەغدا و نەجەف و سلێمانی و كەربەلا و كەركوك و دیالە و واست و بەسرە و بابل زۆرترین تووشبوون بە كۆرۆنا تێدا تۆماركراوە.

كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق بۆ 110 هەزار و 32 كەس بەرزبوەتەوە، هەروەها 75 هەزار و 217 كەس چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 362 كەسیش مردوون.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە