کوردستانی

شاندێكی یەكێتی گەیشتە هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێكی یەكێتی گەیشتە هەولێر

مەودا میدیا-

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بڵاوكراونەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چووەته شاری هەولێر و لەگەڵ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە.

كۆبوونەوەكەی شاندێكی یەكێتی و پارتی لە بارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و ئەو ناكۆكیانەی كە لە ماوەی رابردوو لە نێوان هەردوولا دروستبووە بەتایبەت لەسەر ئاستی پەرلەمان و كۆبوونەوەكانی پەرلەمان.

هەر دوێنێ شەممە، عەدنان كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەكێتی و پارتی پێویستیان بە یەكترییە و بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە تەتابن و ئەو كێشانەش بەو دوو حزبە چارەسەر دەكرێن و ئومێد هەیە لە ئایندەیەكی نزیكدا هەردوولا كۆدەبنەوە".

پێشتریش فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوو دیدارێك لە نێوان بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی و مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی ئەنجامدراوە و پەیوەندییەكان تا ئاستێكی باش ئاسایی بوونەتەوە".

بڕیاربوو دوێنێ شەممە، شاندی یەكێتی و پارتی لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆببنەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخرا.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان