کوردستانی

ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی  ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و  مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، دواتر بە لێكتێگەيشتنی هەردوولا كۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەكشەممەی پەرلەمانی كوردستان دواخراوە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر.

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.

پەیوەست بە ئەو کێشانەی کە لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە لە ئارادابوون، ھەندێک ھەواڵ و لێکدانەوەی ناڕاست لە میدیاکاندا بڵاو بوونەتەوە.
راستیی بابەتەکە بەو شێوەیە کە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێزان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بافڵ تالەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەو کێشەیە تاووتوێ کرا و بەڕێز بافڵ تالەبانی داوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ 24 کاتژمێر کرد بەبێ ھیچ مەرجێک، تاکو دەرفەت بۆ سەرکردایەتیی ھەردوولا ھەبێت بە تێگەیشتنێکی ھاوبەش بگەن. ئەم داوایە بە چارەسەرێکی پەسەند زانرا و بە دانوستان لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان وسەرکردایەتیی ھەردوولا کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ 24 کاتژمێر دواخراوە بە بێ ھیچ مەرجێک و بوار ڕەخسێندراوە لەو ماوەیەدا بەربەست و کێشەکان چارەسەر بکرێن.
بەو ھیوایەی کە گشت لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەل ئەم بابەتانە بکەن و بە ئاراستەی چارسەر ، ھەواڵ و لێکدانەوەکان بگوازنەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan