کوردستانی
كەمتەرخەمی بزووتنەوەی گۆڕان هاوڵاتیيانی هێنایە سەر شەقام
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوڵاتییانی ناحیەی وارماوە لە قەزای شارەزوور، بەهۆی ئەوەی ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەكەیان چۆڵە و كەس نەخراوەتە شوێنەكەی، رژانە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هاوڵاتییانی ناحییەی وارماوا لە بەرانبەر كەمتەرخەمی بزووتنەوەی گۆڕان كە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا لە پشكی ئەو حزبەیە، رژانە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی، رێگای سەرەكی ناحییەكەیان داخست، هۆكارەكەشی ئەوەیە، بزووتنەوەكە ماوەی حەوت مانگە نەیتوانیووە كەسێك وەك بەڕێوەبەری ناحیەكە دیاری بكات.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، كامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحییەی وارماوا بەهۆی داگیركاری لە لایەن بنەماڵەیەكی دەستڕۆشتوی ناحییەكە، دەستی لە پۆستی بەڕێوەبەری ناحییەكە كێشایەوە و تا ئێستا كەس نەخراوەتە شوێنەكەی.
ه،ع