کوردستانی

پەیامێک لە سۆران عومەرەوە بۆ خەڵکی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە سۆران عومەرەوە بۆ خەڵکی کوردستان
مەودا میدیا-

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا بە زۆرینەی دەنگ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پەسەندکرا، لەدوای پەسەندکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی سۆران عومەر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەیامەکدا نووسیویەتی "سوپاس بۆ متمانەتان لە دوو خولی پەرلەمانی،  تا ئێرە لەو ئەرکەبووم، ئەوەی توانیبێتم کردومە، ئەوەی نەمکردبێ لەتوانامدا نەبووە، منەتم بە مەترسیەکان نەبوە، بمبورن ئەگەر وەک خۆی نەمتوانیبێ نوێنەرایەتیتان بکەم یان لەھەڵوێستێک نەمپێکابێ، سوپاس بۆ پشتیوانیتان لەھەموو وێستگەکان، ھەمیشە قەرزاری لوتف و پێزانینەکانتانم".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تا بمێنم لەبەرەی خەڵک و ستەملێکراوم دژی ستەم و نادادی، ژیانیش ھەڵوێستە پلەو پۆست کاتیەو گەر بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەبێ پێی ناشیرین دەبی، سوپاسی خودا دەکەم گەرتوانیبێتم لەئەرکی پەرلەمانیم جێی ڕەزامەندی پەروەردگارو دەنگدەران بوبم".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان