عیراقی
نزیكەی 100 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو هەزارو 550 هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون و هەزار و 927 كەسیش چاكبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوێكی ئەو وەزارەتە هاتووە " لە 24 كاتژمێری رابردوو پشكنین بۆ 17 هەزار و 141 كەس كراوەو دەركەوتووە دوو هەزار و 553 كەس تووشی نەخۆشیەكە بوون و لەو ماوەیەشدا هەزار و 927 كەس چاكبوونەتەوە".
لە بەغدا و سلێمانی و كەربەلا و كەركوك و بەسرە و بابل و موسەنا و سەلاحەدین زۆرترین تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە لەو 24 كاتژمێرەی رابردوو و 96 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ 112 هەزار و 585 كەس بەرزبووەوە و ئەوانەشی تا ئێستا چاكبوونەتەوە گەیشتونەتە 77 هەزار و 144 كەس و تا ئێستاش چوار هەزار و 458 كەس مردوون.
ه،ع