کوردستانی
مەسرور بارزانی دوو بڕیاری دەركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بە بڕیارێكی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بازاڕێكی نوێ بۆ دوكاندارانی سیمی گەڕەكی كوردستان لە هەولێر دروست دەكرێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە هەینی رابردوو بەهۆی ئاگرێكەوە بە سەدان دوكان سوتان.
لە راگەیەندراوێكی نوسینگەی پارێزگاری هەولێر هاتووە " بۆ یارمەتیدانی كاسبكاران، ئەوانەی لەئاكامی ئاگركەتنەوەكە زەرەرمەند بوونە، هەروەها بۆ ئەوەی كار و كاسبی خەڵك نەوەستێت و بتوانن لە كاری رۆژانەی خۆیان بەردەوامبن، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەسەر ئەركی حكومەت، بەشێوەیەكی كاتی ئەو دوكانانەی، كە سووتاون نۆژەن بكرێنەوە".
باس لەوەشكراوە " بۆ گواستنەوەی بازاڕەكە و دروستكردنی بازاڕێكی مۆدێرن و سەردەمیانە بە میكانیزمێكی گونجاو و رەزامەندی كاسبكاران، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا ئەو شوێنەی كە دەستنیشان دەكرێت بۆیان، تەواوی خزمەتگوزارییەكانی وەك تۆڕەكانی (ئاو، كارەبا، قیڕتاوكردنی شەقامەكانی، سیستەمی بەرگری شارستانی) لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابین بكرێت".
شەوی هەینی هەفتەی رابردوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی سیمی گەڕەكی كوردستان لە هەولێر، بەهۆیەوە 280 دوكان سوتان و زیانێكی زۆر بەر خاوەن دوكانەكان كەوت.
ه،ع