جیهانی

دوای ئایە سۆفیا؛ داوا لە ئەردۆغان دەكرێت توركیا بكاتەوە خەلافەتی ئیسلامی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای ئایە سۆفیا؛ داوا لە ئەردۆغان دەكرێت توركیا بكاتەوە خەلافەتی ئیسلامی
مەودا میدیا-

هێشتا بڕیارەكەی توركیا بۆ گۆڕینی مۆزەخانەی ئایە سۆفیا بۆ مزگەوت جێگای مشتومڕە لە ناوخۆی توركیا لەلایەك و لەنێوان توركیا و وڵاتانی جێگای جیهان لەلایەكی دیكەوە، لەسەر ئاستی دەسەڵاتدارێتی توركیاش رەخنە و دەستتێوەردانەكان رەتدەكرێتەوە و نایانەوێت كێشە و ئاڵۆزیی لەنێوان مسوڵمان و مەسیحییەكان رووبدات.

لەژێر ناونیشانی "كۆببنەوە لەپێناو خەلافەت" گۆڤاری "ئەلحیاتولحەقیقیە"ی توركی كە نزیكە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاریداوە لە ژمارەی رۆژی 27ی تەمووز هەتا 2 ئابی 2020 بە بەردەوامی لەسەر بەرگەكەی بنووسێت "توركیا و ئایە سۆفیا ئێستا ئازادن". هەروەك چەندین پرسیار و بابەتی سەبارەت بە زیندووكردنەوەی خەلافەتی عوسمانی تیایدا وروژێنراوە.

خەلافەتی عوسمانی لە ساڵی 1924 لەسەر دەستی مستەفا كەمال ئەتاتورك، دامەزرێنەری توركیای نوێ هەڵوەشێنرایەوە و بە بەردەوامیش لەلایەن لایەنگرانی پارتی داد و گەشەپێدانیی ئیسلامییەوە رەخنە لە دەستكەوت و كارەكانی ئەتاتورك دەگیرێت.

زۆرینەی عەلمانییە ئەتاتوركییەكان گۆڕینی ئایە سۆفیا بۆ مزگەوت بە هێرشی راستەوخۆ بۆ مێژوو و سەروەرییەكانی ئەتاتورك دەزانن كاتێك كەنیسەی ئایە سۆفیای بۆ مۆزەخانە گۆڕی و پێشكەشی مرۆڤایەتیی كرد كاتێك لە ساڵی 1934 ئەو كارەی كرد و هیچ كەس رەخنەی لێنەگرت.

هاوكات وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانەوە رەتیكردەوە گۆڕینی توركیا بۆ خەلافەتی ئیسلامی "لە ئەجێندای سیاسی ئێستای توركیادا هەبێت".

گۆڤاری "ئەلحەیاتولحەقیقیە" بەشێكە لە كۆمەڵەی بەیرەق كە رۆژنانەی یەنی شەفەق سەرپەرشتی دەكات و خاوەندارێتـییەكەی بۆ كەسێكی نزیك لە ئەردۆغان دەگەڕێتەوە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان