کوردستانی

پێشمەرگەیەكی سەر بە یەكەی 80 خۆی كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشمەرگەیەكی سەر بە یەكەی 80 خۆی كوشت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشمەرگەیەكی سەر بە یەكەی 80ی هێزەكانی پێشمەرگە لە قەزای بنەسڵاوە لە پارێزگای هەولێر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بڵاوكراونەتەوە، لە قەزای بنەسڵاوەی پارێزگای هەولێر پێشمەرگەیەك بە ناوی(ئـ، خ) لە ناو ماڵەكەی خۆ بە چەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو پێشمەرگەیە  خێزاندارەو خاوەنی چوار منداڵە، پۆلیسی قەزاكە دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەو هۆكاری خۆكوشتنەكەی كردووە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan