جیهانی
دۆناڵد ترەمپ داوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمریکا داوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکات، ئاماژە بەوەشکردووە دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە باش نییە و دەنگدانێکی پاک و بێ فێڵ نابێت، بۆیە پێویستە پرۆسەکە دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکات و رایگەیاند "پێویستە هەڵبژاردن دوابخرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بەپێ مەترسی و بە سەلامەتی دەنگ بدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە باش نییە و دەنگدانێکی پاک و بێ فێڵ نابێت، هەروەها پێویستە چاوەڕێ بکەین ئەم مەترسییە کۆتایی بێت، بۆ ئەوەی دەنگدانێکی تەندروست و پاک بەڕێوەبچێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە، هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی ئەمەریكا لە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2020 بەڕێوەدەچێت و ئەمریکییەکان ئەم هەڵبژاردنەیان زۆر بەلاوە گرنگە.