کوردستانی

مژدەیەکی خۆش بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەکی خۆش بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت هەموولایەک دڵنیادەکەنەوە کە لە ئەمشەوە کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەردەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد ەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خێراترین کاتدا بودجەی چاکردنەوەی ئاوی سلێمانی دابین نەکات؛ کێشەکان چەندبارە دەبنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبونی بەڕێزان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی و بەڕێوەبەرو ئەندازیارە پەیوەندیدارەکانی ئاوی سلێمانی، بەڕێزان ئەندازیارو تەکنیککارو کارمەندانی تیمەکانی چاکردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی ئاوی دوکان- سلێمانی لە شوێنی کارەکەیان لە نێوان کۆبانێ سیتی و قولەرەسیدا بەسەرکردەوە، سوپاس و پشتیوانیی و جەژنە پیرۆزەی خۆی پێشکەش بەم پۆلە جوامێرە دڵسۆزە خۆنەویستە و گشت بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی کرد".

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند "مەردانە دوای هەوڵەکانیان هەموولایەک دڵنیادەکەنەوە کە لە ئەمشەوە کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەردەبێت، بەڵام ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خێراترین کاتدا بودجەی چاکردنەوەی ئاوی سلێمانی دابین نەکات؛ کێشەکان چەندبارە دەبنەوەو کارەساتی گەورەیان لێدەکەوێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان