کوردستانی

ژیانی کچێک دەکەوێتە مەترسییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژیانی کچێک دەکەوێتە مەترسییەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی لە قەزای رەواندز دوو مێردمنداڵی تەمەن 17 ساڵ هەڕەشەی کوشتن لە کچێک دەکەن و لە دوای تۆمارکردنی سکاڵا هەردوو مێردمنداڵەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
 
مقەدەم شەماڵ دێواری حامید، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی کچێک لە قەزای رواندز سکاڵای تۆمارکرد کە چەند کەسێکی نەناسراو هەژماری سناپچاتێکیان بە ناوی ئەوەوە داناوە، بۆ چەند مەبەستێکی تایبەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی شتی نەشیاو و لەکەدارکردنی کچەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دوو مێردمنداڵە هەڕەشەی کوشتنیشیان لە کچەکە کردبوو، دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەر و وەرگرتنی فەرمانی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، بنکەی پۆلیسی رواندز بە پلانێکی تۆکمە توانیان دوو مێردمنداڵی تۆمەتبار کە تەمەنیان 17 ساڵە و دانیشتووی قەزای رواندزن بدۆزیتەوە و دەستگیریان بکات".
 
وتەبێژی سۆران وتی "تۆمەتبارەکان لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی دووی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan