جیهانی

هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان توركیا و عیراق ئاشكرادەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان توركیا و عیراق ئاشكرادەبێت
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی توركیا هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عیراق راگەیاند، عیراقیش هەمان هەنگاوی نا، هەندێك لە میدیا عیراقییەكانیش باس لەوە دەكەن كێشەكە سیاسییە و پاش پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان ئەردۆغان و كازمیی بووە.

پاش ئەوەی توركیا رایگەیاند، تاوەكو 1ی ئەیلول گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ عیراق دەستپێناكاتەوە، عیراقیش هەموو گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ توركیا هەڵوەشاندەوە، هێڵی ئاسمانیی عیراقی رایگەیاندووە" گەشتەكان بۆ توركیا هەڵوەشانەوە، لەبەرئەوەی توركیا بڕیاریداوە راگرتنی گەشتەكان بۆ توركیا تاوەكو 1ی ئەیلول بەردەوام بێت".

هێڵی ئاسمانیی عیراقی ئاماژەی بەوەشكردووە"گەشتی سبەینێی بەغدا –ئیستەنبوڵ بەهۆی ئەو بڕیارەوە هەڵوەشاوەتەوە، ئەو بڕیارەش لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەیە و داوای لێبوردن لە گەشتیاران دەكەین".

هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكانی نێوان توركیا-عیراق، پاش ئەوە دێت كە سەرچاوە عیراقیەكان رایانگەیاندووە" لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و مستەفا كازی سەرۆكوەزیرانی عیراق، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجامدراوە، هەندێك سەرچاوەش دەڵێن" رێك پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە توركیا گەشتەكانی بۆ عیراق هەڵوەشاندووەتەوە و عیراقیش دواتر هەمان هەنگاوی گرتووەتەبەر".

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان